بە رێژەی 100‎%‎ ئاوی زیاد بووە

بارانی ئەم دوو رۆژە پۆندی دینارتەی بوژاندەوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی دوو رۆژی رابردوو، پۆندە مامناوەندەکەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ بە رێژەی 100‎%‎ بوژاوەتەوە.

ئەم پۆندە دوو گوندی لێ نزیکە، هۆبەی ئاودێری ئاکرێ دەلێت، مەترسی لەسەر بەنداوەکە نییە.

رەمەزان شەریف، بەرپرسی هۆبەی ئاودێری ئاکرێ بە 964ی وت، چەند رۆژێک پێش ئێستا پۆندی دینارتە – ئاکرێ رێژەی ئاوی تەنیا 20‎%‎ بوو، بەڵام بەهۆی باران بارینی بەلێزمەی ئەم دوو رۆژە، ئاوی بەنداوەکە بەرێژەی 100‎%‎ پڕ بووە.

ئەوەشی وت، “ئێمە لە دۆخی پۆندەکە پشت راست بووینەتەوە، هەریەکە گوندەکانی “سەرگەلی و مەفرەق دینارتە”ی لێ نزیکە و هیچ مەترسیەکی بۆ ئەو گوندانە نییە.

پۆندی مامناوەندی دینارتە 12 مەتر بەرزە و توانای گڵدانەوەی  500 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

هەشت بەنداو له‌ چوار قەزا دروست دەکرێن

هەشت بەنداو له‌ چوار قەزا دروست دەکرێن