ئەی باشترین کێیە؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لیستی 100 باشترین یاریزانی جیهاندا نییە

964+

سۆما حەکیم زادە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعودی، لە لیستی 100 باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2023 دوورخرایەوە، کە ماڵپەڕی (FourFourTow) بڵاویکردووەتەوە.

لە پلەی 10ی ئەم لیستەدا ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدرید هەیە، ئەو کە لە سەرەتای مانەوەی لە مەدرید بە کاتێکی سەختدا تێپەڕی، ئێستا بووەتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

ئەنتوان گریزمان هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی نۆیەمدایە، لە دوای ئەویش محەمەد سەڵاح، هێرشبەری هەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپووڵ لە پلەی هەشتەم و بێرناردۆ سیلڤا، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر سیتی لە پلەی حەوتەم دێت.

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە پلەی شەشەمدایە، دوای ئەوەی نیوەی یەکەمی ساڵ لەگەڵ پاریس سانجێرمان و ئینتەر میامی یاری کرد.

رۆدری ئیسپانی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی لە پلەی پێنجەمدا وەستا. دوای ئەویش کیلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی پاریس سانجێرمان لە پلەی چوارەمدایە. هاری کەینی ئینگلیزی یاریزانی بایرن میونشن و جود بێلینگهامی هاونیشتیمانی لە ڕیاڵ مەدرید پلەی سێیەم و دووەمیان بەدەستهێنا.

لە کۆتاییدا، ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجیی مانچستەر سیتی کە وەرزی ڕابردوو لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە تیپەکەوە کرد، لە پێشەنگی لیستەکەدا بوو. بە ئاستە بەرزەکەی توانیویەتی سەرنجی هەمووان ڕابکێشێت

پێداچوونەوە: موحسین عومەر

کریستیانۆ و میسی بە وێنەیەک بێرناردیان کردە دەوڵەمەند...

کریستیانۆ و میسی بە وێنەیەک بێرناردیان کردە دەوڵەمەندترینی دونیا