دوو رۆژی پڕ لە بەفر و باران
کەشناسی: لە 16 ناوچە بەفر دەبارێت
964+
ئەحمەد مستەفا
پێشبینی وایە بەفر 16 ناوچەی هەرێمی کوردستان سپی پۆش بکات، کەشناسی دەڵێت، “هەرێمی کوردستان دوو رۆژی پڕ لە بەفر و بارانی لە پێشە”.
لەم دوو رۆژە گەرمیان بە 17 پلە بەرزترین پلەی گەرمی و حاجی ئۆمەران بە 2 پلە نزمترین پلەی گەرمی تۆمار دەکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێمی کوردستان بێت کە ئەمڕۆ شەممە 23.12.2023 بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، رێژەی باران و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبارێت، هەروها سبەی یەکشەممە بەفر و باران بەردەوام دەبێت و لە درەنگانی شەودا پێشبینی درووسبونی تەم دەکرێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک.
محەمەد کەلاری، پێشبینکاری کەشوهەوا لە بارەی ئەو ناوچانەی بەفر دەیانگرێتەوە وتی، ئەمڕۆ شه‌ممه و رۆژی یه‌كشه‌مه پێشبینی کراوە به‌فر لە ( باڵه‌كایه‌تی، كۆره‌ك، سه‌فین، هه‌ڵگورد، حه‌سه‌ن به‌گ، شیلادزێ، ئامێدی، بیاره، ته‌وێڵه، هه‌ورامان، زۆسك، هه‌ندرێن، ناوچه شاخاوییه‌كانی سلێمانی و پێنجوێن و سرێشمه) ببارێت.