هەینییەکی سارد بەڕێوەیە
سبەی بەفر و بارانە
964+
پەری ساڵح
بەپێی پیشبینییەکانی کەشناسی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییەکانی ئەوتۆی تێدا نییە بەڵام ئاسمان دەبێت بە هەوری تەواو .
سەرەتای ئەم هەفتەیە تەمومژێکی زۆر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە، بەڵام وادیارە کۆتاییەکەی باراناوی دەبێت و کەشناسی دەڵێت سبەی هەینی لە کاتەکانی بەیانییدا بارانبارین دەستپێدەکات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری دهۆک، دوای نیوەڕۆش لە سنوری هەولێر و سلێمانی ئەگەری نمەباران هەیە.
هاوکات لە سنوری ناوچە شاخاییەکانی دهۆک و هەولێر، ئەگەری بەفر بارین هەیە و بۆ رۆژی شەممەش ئەم کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت.
پێشبینی بۆ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى