بە رووداوی هاتوچۆ

ئەمساڵ پێنج کەس لە بالیسان گیانیان لەدەستداوە

964+

ئاکام غەفور – بالیسان

ئەمساڵ پێنج هاوڵاتی دانیشتووی بالیسان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و هەر پێنجیشیان قوتابی و خوێندکار بوون.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان تەکسییەک و بارهەڵگرێک،چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێک بریندار بوو، لە رووداوێکی تر لەم مانگەدا دوو ماتۆڕسکیل لەگەڵ تەکسییەک پێکیانکێشا و گەنجێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.

فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان بە 964ـی وت، “بەردەوام رووداوی هاتوچۆی رێگای بالیسان دێت بۆ نەخۆشخانەکەمان، ئەمساڵ نزیکەی 15 حالەتی رووداوی هاتوچۆ هاتووە بۆ نەخۆشخانەی بالیسان، پێنج کەس لەو رووداوانە گیانیان لەدەستداوە”.

964 هەولیدا زانیاریی تەواوی دەست بکەوێت لەسەر ژمارەی رووداوە هاتوچۆکانی بالیسان، بەڵام بەهۆی نەبونی بنکەی هاتوچۆ لە بالیسان هیچ ئامارێکی فەرمی نەبوو.

هاتوچۆی راپەڕین و هاتوچۆی شەقڵاوەش ئاماری تەواوی رووداوەکانی بالیسانیان نەبوو.

بالیسان ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێرە و نزیکەی 20 گوندی لەسەرە.

ئامێرێك دڵى

ئامێرێك دڵى "نه‌خۆشانى دڵ" لە بالیسان خۆش دەکات

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد