زیانى گیانى نه‌بووه
لە پێنجوێن تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت
964+
کامیار کەمال ـ پێنجوێن
لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن بەهۆی کێشە لەبەشی کارەبایی، تانکەرێکی پڕ لە نەفتا گڕیگرت.
تانکەرەکە لە بەردەم بەنزینخانەیەکدا ته‌نیا كه‌له‌كه‌ى سووتاوه، به‌ڵام مەترسی لەسەر بەنزینخانەكه دروستکردبوو، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنى بکەن.
جەمال حەمەساڵح رێپێدراوی پۆلیس لە بنکەی پۆلیسی ناڵپارێز بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی بوونی شۆرت لەبەشی کارەبایی تانکەرەکە تەنیا کەلەی تانکەرەکە گڕیگرتووە و نەگەیشتووەتە تانکییه‌كه‌ى.
وتیشی “شۆفێرەکەی هاوڵاتییه‌كی عێراقیە و كاتێك پێیزانیوه، فریاى خۆى کەوتووە و خۆی هەڵداوه‌تە خوارەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زیانەکان تەنیا ماددی بوون و بارەکەشی نەفتا بووە و بەرەو ئێران رۆشتووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن