سەرمایەکەیان 27 ملیۆن دۆلارە

11 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە دهۆک مۆڵەتیان وەرگرت

964+

پێشەوا محەمەد

وەبەرهێنانی دهۆک ئەمڕۆ چوارشەممە مۆڵەتی وەبەرهێنانی بە 11 پڕۆژەی وەبەرهێنان دا و بەڕێوەبەرەکەشی دەڵێت، بەردەوام دەبن لە مۆڵەتدان.

سەرمایەی ئەو 11 پڕۆژەیە زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلارە و سەرجەمیان دەکەونە سەر کارکردن و جێبەجێکردن.

هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، ئەو پڕۆژانە هەمووی لە یەک رۆژدا مۆڵەتیان وەرنەگرتووە، بەڵام رادەستکردنی مۆڵەتەکانیان خستووەتە ئەمڕۆوە و بەسەریەکەوە مۆڵەتەکانیان لە مەراسیمێکدا پێداون.

پرۆژەکان چواریان بازرگانین، دووانیان گەشتیارین، دووانیان تەندروستین، دانەیەکیان پەروەردەییە و دووانی دیکەشیان کشتوکاڵین.

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک وتیشی، “ئەمساڵ 29 مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە بە گوژمەی زیاتر لە 104 ملیۆن دۆلار و بەردەوامیش دەبین”.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە 20.12.2023 دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، لە ساڵی 2023ـدا لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان بە 151 پڕۆژەی وەبەرهێنان داوە و لە ساڵی 2018ـەشەوە تا ئێستا گوژمەی وەبەرهێنان لە کوردستان نزیکەی 18 ملیار دۆلارە.

وەبەرهێنانی دهۆک: پڕۆژەکان 120 هەزار هەلی کاریان رەخسان...

وەبەرهێنانی دهۆک: پڕۆژەکان 120 هەزار هەلی کاریان رەخساندووە