دیمه‌نى یه‌كێك له‌و داره به‌ته‌مه‌نانه‌ى بڕاونه‌ته‌وه... وێنه: سۆشیاڵ میدیا
ده‌یان دارى ته‌ڕیان بڕیوه
پۆلیس به‌دواى داربڕه‌كانى گوندى فه‌قێیان ده‌گه‌ڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى گوندى فه‌قێیانى سه‌ر به رواندز، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراو ده‌یان دارى ته‌ڕ بڕاونه‌ته‌وه و وته‌بێژى پۆلیسی دارستانیش ده‌ڵێت، به‌دواى داربڕه‌كانه‌وه‌ن و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
گوندى فه‌قێیانى دۆڵى ئاكۆیان له وه‌رزى زستاندا كه‌مترین ماڵى لێ ده‌ژیت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكار كه داربڕه‌كان له‌و سنووره دارببڕن.
عه‌قید ئه‌میر خۆشه‌وی، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سۆران به 964ـى وت، به‌دواداچوون بۆ بڕینى ئه‌م دارانه ده‌كه‌ن و داربڕه‌كان ده‌دۆزنه‌وه.
وتیشی “ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش له هه‌مان شوێن دوو كه‌سمان له‌سه‌ر داربڕین ده‌ستگیر كردووه و راده‌ستی دادگامان كردوون”.
به‌پێی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم سزاى داربڕین بۆ كه‌سی داربڕ 500 هه‌زار دیناره و ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆر و ته‌مه‌نى داره‌كه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
عه‌قید ئه‌میر روونیكرده‌وه، داربڕه‌كان له دۆڵى مه‌له‌كانى سنوورى خه‌لیفانه‌وه به‌ره‌و ئه‌و شوێنه دێن بۆ داربڕین ئه‌و شوێنه‌ش رێگاى ئۆتۆمبێلى نیه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته ده‌رفه‌ت بۆ داربڕه‌كان كه له‌و سنووره پێشێلكارى به‌رامبه‌ر ژینگه‌ى ئه‌و سنووره بكه‌ین.