حاسڵاتی رۆژ
یونسێف: 90٪ منداڵان لە غەزە ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت
ژووری هەواڵ
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا دەڵێت: ئیسرائیل ئامادەیە ئاگربەست رابگەئێنێت لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلی زیاتر کە لە ژێر دەستی حەماسن
رۆژنامەی والای ئیسرائیلی بڵآوی کردەوە ئیسرائیل لە رێگەی قەتەر دەیەوێت دانوستان لەگەڵ حەماس بکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاگربەست رابگەیەنێت لە غەزە بەرامبەر ئازادکردنی 40 دیلی ئیسرائیلی
سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی دیکەی ئیسرایلی لە غەزە راگەیاند بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە ناو غەزە گەیشتە 133 سەرباز
رێکخراوی یونسێف دەڵێت: 90٪ منداڵان لە کەرتی غەزە ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت ئەمەش ئەگەرێکی بەهێزە بۆ بڵاو بوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان
حزبوڵای لوبنانی کوژرانی دوو چەکداری لە باشووری لوبنان راگەیاند لەکاتی رووبەروبونەویان لەگەڵ ئیسرائیل کراونەتە ئامنج و کوژراون