پاشماوەکان "ناتەندروست" لەناو دەبرێن
کۆیە داوای کارگەی ریسایکلینی کردووە
964+
شۆڕش هەرکی _ هەولێر
قایمقامی کۆیە دان بەوەدا دەنێت، بە ناچاری میکانیزمی لەناوبردنی خۆڵ و خاشاک بەژێر خاککردن پەیڕەو دەکەن، چونکە ساڵانکێکە داوای کارگەی ریسایکلین یان کردووە، بەڵام وەڵامەکەی هیچ سۆراغێکی نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.12.2023 لە قەزای کۆیە، لیژنەکانی قایمقامیەت و چاودێری بازار، چەند تۆنێک کەرەستە و خواردەمەنیی بەسەرچوویان بەژێرخاکەوە کرد.
هاتوچۆی کۆیە: کامێراکانی خێرایی هەشت ئۆتۆمبیل بەیەکەوە دەبینن
تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە964ی وت، “بەهۆی نەبوونی هیچ کارگەیەکی ریسایکلین لەسنوورەکەمان، کە ساڵانێکە داوامانکردووە، ناچارین، بەمشێوە ناتەندروستە کەرەستە و خۆراکە دەستبەسەرداگیراوەکان دەفن بکرێن و فڕێبدرێن”.
بە وتەی ئەو بێت، رۆژانە لە فرۆشگا، مارکێت و ساڵۆن و سەرتاشخانەکان، لەلایەن لیژنەکانی ئەوانەوە کەلوپەل و سەرپیجی تۆماردەکرێت و وەسڵی سزایان بۆ دەکەن تا سەرپێچی دووبارە نەکەنەوە، وتیشی، “شارەوانی کۆیە، پارچە زەوییەکی بۆ کارگەی ریسایکلین دابینکردووە، نزیکە لە کێڵگەی نەوتی شیواشۆک، گەر پارەی بۆ دابین بکرێت چیتر ناچارنابین، بەمشێوەیە کەرەستەکان لەناوبدەین”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا