نزیکەی نیو ملیۆن دەنگی هێناوە

حەلبووسی بووەتە سوپرایزی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، حەلبووسی بووەتە سوپرایزی هەڵبژاردنەکان.

لەگەڵ ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر لە هەڵبژاردنەکاندا محەمەد حەلبووسی، لە لایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراقەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی و ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرایەوە، بەڵام لە پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئاماری بەرایی هەڵبژاردنەکە،  پارتی “تەقەدوم” بە سەرۆکایەتیی حەلبووسی بە زیاتر لە 132 هەزار دەنگ پلەی یەکەمی لە بەغدا بەدەستهێناوە، بەوەش پێش هاوپەیمانیی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کەوتووە کە نزیکەی 130 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.

هەروەها لە ئەنبار، حەلبوسی دوای بەدەستهێنانی زیاتر لە 154 هەزار دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لە باقی هاوپەیمانییەکان باشتر بووە.

ناوبراو لە پارێزگای دیالە بە نزیکەی 75 هەزار دەنگ، لە پارێزگای سەڵاحەدین بە زیاتر لە 48 هەزار دەنگ و لە پارێزگای نەینەوا بە نزیکەی 71 هەزار دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

دوای دوورخستنەوەی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان حەلبوسی بەشێ...

دوای دوورخستنەوەی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان حەلبوسی بەشێوەیەکی جیاواز دەرکەوت