کامێرامانێکی کەناڵی رووداو گیانی لەدەستدا

964+

هێمن بەکر – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد خەلیل، کامێرامانی تۆڕی میدیایی رووداو لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کەناڵەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی یاریی تۆپی پێیان کردووە، دوای هاتنەدەرەوەی لە یاریگە لەناکاو دەکەوێت بە زەویدا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

‎ئەوەش هاتووە، کە محەمەد خەلیل لە ساڵی 2018ـەوە وەک کامێرامان لە تۆڕی میدیایی رووداو لە کارەکەی بەردەوام بووە. ئەو خێزاندار بووە و دوو منداڵی لەدوای خۆی جێهێشت.

بەرپرسانی کەناڵەکە باس لەوە دەکەن، ئەو کامێرامانێکی “بەتوانا و لێهاتوو بووە” لە ماوەی کارکردنیدا و بۆ هەمیشە لەیادیان دەمێنێتەوە.