هۆڵه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت ئازادن

پارێزگای هه‌ولێر: سه‌ری ساڵ به‌ فه‌رمی ئاهه‌نگ ناگێڕین

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ رێوڕه‌سمی كریسمس و ئاهه‌نگی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ، بڕیار درا هیچ ئاهه‌نگێكی فه‌رمی له‌ هه‌ولێر نه‌كرێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ لە دیوانی پارێزگا ئه‌نجام درا و راگه‌یاندرا، “بە هۆى کارەساتى قەزای حەمدانیە و ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکى شارى سۆران، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتی گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکى دیکەیش بریندار بوون، بۆ رێزلێگرتن لە گیانى قوربانیان و کەسوکاریان، ئێمە وەک پارێزگاى هەولێر هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەکى فەرمى تایبەت بە سەرى ساڵى نوێ ئەنجام نادەین”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایانگه‌یاند، “هاوڵاتیان و هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگەکان، هوتێل و شوێنە گەشتیارییەکان ئازادن لە سازکردنى ئاهەنگ”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شداریی قایمقامى ناوەند، قایمقامى عەنکاوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى گشتیى گەشتوگوزار و تەندروستى، بەڕێوەبەرانى هێزەکانى ناوخۆ و زێرەڤانى ئەنجامدرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌رك به‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دابه‌ش كرا سه‌باره‌ت به‌ پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیاران و پاراستنی شوێنه‌ گشتییه‌كان و هاوڵاتیان له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ.

پشووەکانی سەری ساڵ راگەیەنران و لەرێگای بێخاڵ بەردێکی ...

پشووەکانی سەری ساڵ راگەیەنران و لەرێگای بێخاڵ بەردێکی گەورە ئاستەنگی دروستکردووە