هیچ خروقاتێك تۆمار نه‌كراوه‌

پۆلیسی كه‌ركوك بۆ 964: هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بێ كێشه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

پۆلیسی كه‌ركوك دووپاتی كرده‌وه‌، تا ئێستا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ كه‌ركوك به‌بێ كێشه‌ و گرفت به‌ڕێوه‌چووه‌ و هیچ به‌ربه‌ستێك له‌ به‌رده‌م هاوڵاتیاندا نییه‌.

عه‌مید سابیر محه‌مه‌د بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ 964ی راگه‌یاند، تا ئێستا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌بێ كێشه‌ و گرفت به‌ڕێوه‌چووه‌ و هیچ به‌ربه‌رستێك له‌ به‌رده‌م هاوڵاتیاندا نییه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.

وتیشی، تا ئێستا له‌ ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاریش، هیچ خروقاتێك تۆمار نه‌كراوه‌ و به‌وپه‌ڕی دیموكراسییه‌وه‌ هاوڵاتیان به‌شداریی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان” ده‌ستیپێكرد.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

زانیاری ورد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ل...

زانیاری ورد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک