بەرەو سلێمانی بەڕێوە بوو
تانکەرێکی پڕ لە نەفتا وەرگەڕا و دوای دوو سەعات ئینجا ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵکرا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
نزیکی کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان تانکەرێکی پڕ لە نەفتا وەرگەڕاوە و گڕی گرتووە.
رووداوەکە نزیکی گوندی چاڵەڕەش بووە، دوای دوو کاتژمێر ئینجا تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵیان کردووە.
ئیبراھیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ى وت، “تانکەرەکە بە ئاراستەی سلێمانی رۆیشتووە، تانکەرەکە تەنیا شوفێرەکەی تێدابووە.
بەوتەی ئیبراھیم محەمەد، شۆفێرەکە بەشێک لە جەستەی سوتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.