بۆ بردنەوەى 26 کورسى

کورد لە نەینەوا 104 کاندیدى هەیە

964+

وریا فەتاح

لە پارێزگاى موسڵ، 625 کاندید کە 104یان کوردن، کێبڕکێى بردنەوەى 26 کورسى دەکەن.

لەو پارێزگایە، بە بەشدارى یەک ملیۆن و 832 هەزار و 160 دەنگدەر، کێبڕکێىەکی سەختى کاندید و پێکهاتە جیاوازەکان بۆ بردنەوەى 26 کورسى ئەنجومەنى پارێزگا بەڕێوە دەچێت.

لە پارێزگاکە 625 کاندید کە 468 پیاو و 157یان ژنن، لەو ژمارەیەش 104 کاندید هى دوو لایەنى کوردین.

لە دواى کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ لەلایەن چەکدارانى رێکخراوی داعش و دواتریش رزگارکردنەوەى پارێزگاکە، گۆڕانکارى گەورە لە پێکهاتە و دیموگرافیاى پارێزگاکە رویداوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکە گۆڕانکارى گەورە لەو پارێزگایە دروست بکات.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد