هەواڵی زیاتر
سبەی نەخۆشخانەی هیوا پشوو دەدات و لە کەرکوکیش فڕینی دۆرن قەدەغەیە
964+
ژووری هەواڵ
سبەی دووشەممە 18.12.2023 نەخۆشخانەی هیوا کردوویەتی بە پشوو، ئەو نەخۆشانەی کاتی سەردانیان هەیە بۆ لای پزیشکی پسۆڕ دەتوانن رۆژانی دواتر سەردانیکردنەکە ئەنجام بدەن.
لە ئاگادارییەکی نەخۆشخانەی هیوادا ئاماژەیان بەوە داوە، سبەی تەنیا بەشی فریاکەوتن لە دەوام دەبن، بۆیە ئەگەر حاڵەتی نەخۆش زۆر پێویست نییە، با سەردانییەکەی بخاتە رۆژێکی دیکە.
لە قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن زیاتر لە 70 دوکانی مریشکفرۆش هەیە، هیچ یەک لەو دوکانانە مۆڵەتی تەندروستییان پێنەدراوە، تەنیا مۆڵەتی پیشەییان هەیە.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی راگیراوە و فەرمانگەی ئاوی شارەزووریش پێی وتوون تا مۆڵەتی تەندروستیتان نەبێ ئێمەش ناتوانین ئاوی بەلۆعەتان پێ بدەین.
کامەران عەلی، مریشک فرۆشێکی قەزای شارەزوورە بۆ 964 وتی: “ئێمە لە وەرزی هاویندا هەفتانە دەبێ دووجار ئاو بکڕین، تەندروستیش مۆڵەتمان ناداتێ”.
سبەی لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەن هاتوچۆکردنی ماتۆڕسوار و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سەرووی پێنج تۆن قەدەغەیە.
جگە لەمەش، هەڵدانی درۆن (فلای کام) قەدەغەیە و تەنیا رێگە بەو کەسانە دەدرێت کە لە لایەن ژووری ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکانەوە رێگەیان پێدراوە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات تووشی سزای یاسایی دەبێت.