پاڵاوتگەی نەوتی کەربەلا. فۆتۆ: AFP
ساڵی داهاتوو زیاتریش دەبێت
پاڵاوتنی رۆنی ئۆتۆمبێل گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
964+
ژووری هەواڵ
پاڵاوتگەیەکی نەوتی عێراق، رێژەی پاڵاوتنی رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلی گەیاندووەتەوە ئاستێکی پێوانەیی و پێشبینیدەکرێت ئەم رێژەیە لە ساڵی داهاتوودا زیاتریش بکرێت.
بە وتەی یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق، کە قسەی بۆ میدیای فەرمی کردووە، توانای پاڵاوتنی رۆنی ئۆتۆمبێل لە پاڵاوگەی باشوور گەیشتووەتە 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە کە ئەوەش ئاستێکی پێوانەییە.
رۆژی شەممە 16.12.2023، حامد یونس یاریدەری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئێستا پاڵاوتگەی باشوور دەتوانێت رۆژانە حەوت ملیۆن و 9500 هەزار لیتر رۆنی ئۆتۆمبێل بپاڵێوێت، پێشبینیشدەکرێت لە ساڵی 2024ـدا ئەو رێژەیە بەرزتر بکرێتەوە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە چوارچێوەبی پلانی ستراتیژی وەزارەتی نەوتی عێراق کارە تەکنیکییەکانی پاڵاوتکەگە تەواوکراون و لە ئێستادا هەردوو سیستمی DCS و ESD بەکارخراون، حامد یونس وای وت.