چەند کاتژمێرێک دواى مردنى میرى پێشوو

میرى نوێى کوێت دەستنیشان کرا

964+

وریا فەتاح

دواى تێپەڕبونى چەند کاتژمێرێک بەسەر مردنى میرى کوێتدا، شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر، وەک میرى نوێى کوێت دەستبەکار بوو.

بە پێى هەواڵى ئاژانسى هەواڵى کوێتى، دواى ئەوەى ئەمڕۆ شەممە، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت، کۆچى دوایى کرد، شازادەى جێنشین شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر، وەک میرى نوێى کوێت دەستبەکار بوو.

ئەنجومەنى وەزیرانى کوێت، لە دواى مردنى شێخ نەواف کۆبونەوەى نائاسایى ئەنجام دا و بە پێى بڕگەکانى دەستور سەبارەت بە میراتگرى لە وڵاتدا، شێخ مەشعەل ئەحمەد جابرى کوڕى حەوتەمى ئەحمەد جابر، وەک میرى نوێ دەستبەکار بوو.

شێخ مەشعەل، لە دیکبووى 27.7.1940 و لە 16ى کانونى دووەمى 2023وە، میرى کوێتە.

میرى کوێت کۆچى دوایى کرد

میرى کوێت کۆچى دوایى کرد