دیمه‌نى به‌شێكی شارى هه‌ولێر له ئاسمانه‌وه... وێنه: سۆشیاڵ میدیا
964 سۆراغى ده‌كات
ئایا ته‌مومژ گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرى راگرتووه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌هۆى بوونى ته‌مومژێكى زۆر له ئاسمانى ئه‌و شاره بڵاوبووه‌ته‌وه.
964 سۆراغى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد، به‌ڵام به‌هۆى وه‌ڵام نه‌داوه‌نه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كان، تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پشتڕاستى راگرتنى ئه‌م گه‌شتانه بكاته‌وه.
بەپێی ماڵپه‌ری فرۆکەخانەی هەولێر له دواى كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه چه‌ندین گه‌شت هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
964 تێبینى ئه‌وه‌ى كردووه كه تائێستاش ته‌مێكی زۆر ئاسمانى به‌شی زۆرى هه‌ولێری ته‌نیوه، به‌تایبه‌تیش ئاسمانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، بۆیه دەکرێت بوونى ته‌مێكی زۆر هۆکار بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گەشتەکان.