فرۆشتنى مه‌ڕ زیادی كردووه
جموجۆڵ كه‌وتووه‌ته ناو مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و زستان ، بازاری مەڕ و ماڵات لە هەولێر گەرمە و خواستێکی زۆر لەسەر گۆشت دروستبووە.
حاجی محیەدین بایز خەیلانی، ئەندامی ئەنجوومەنی مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر به 964ـى وت، ئێستا کڕین و فرۆشتنی مەڕ بەراورد بە ئاژەڵەکانی دیكه زیادیکردووە.
وتیشی “نرخی مەڕی سپی گرانبووە، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا كاتى زانی مه‌ڕه‌كانه و كه ده‌هێندرێنه بازاڕ به‌رخیشیان له‌گه‌ڵه”.
به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن، جووتی مەڕی سپی بەرخی لەگەڵ بێت، لە یه‌ك ملیۆن و 200 هەزار بەرە و سەرەوەیە، بەڵام ئەوانەی بێ بەرخن جووتیان لەسەرووی 700 هەزار دیناره، هەرچی مەڕی دابەستیشە کیلۆی بە شەش هەزار و 500 دینار ده‌فرۆشرێت.
رابەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری به 964ـى وت، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گۆشت خۆرن، بۆیە هەمیشە خواست لەسەر گۆشتى مەڕ و ماڵات و رەشەوڵاخ هەیە.
وتیشی “لەگەڵ نزیکبوونەوەی كاتى بەرهەمێنانی شیر، نرخى ئاژەڵ به‌رێژه‌ى %70 گران دەبێت، بەتایبەت رەشەوڵاخ، کە زۆربەی لە دەرەوە بۆمان دێت”.
به قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر مەڕی عه‌رەبی بەخێو دەکرێت، بەراورد بە مەڕی کوردی، چونکە را‌گرتن و بەخێوکردنیان ئاسانترە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن