"خزمەتگوزاریشیان نییە"

رێگای گوندەکانی بێتواتە پێویستیان بە قیرتاوکردنە

964+

پێشەوا محەمەد

رێگای زۆرینەی گوندەکانی سنووری ناحیەی بێتواتە قیرتاو نەکراون و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت کەمیی خزمەتگوزاری وای کردووە ژمارەیەکی زۆر لە گوندنشینەکان گوندەکانیان چۆڵ بکەن.

سنوورەکە 32 گوندی هەیە و رێگای زۆرینەیان پێویستی بە قیرتاوکردنە و وەک بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، پێیان وتوون بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆیان ناکرێت.

ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە بە 964ـی راگەیاند، نەبوونی قیرتاوی رێگاکان و خزمەتگوزارییەکانی دیکە وای کردووە دانیشتوانی گوندەکان زۆرینەیان ژیانیان بۆ ناوشارەکان گواستووەتەوە.

وتیشی، “بێتواتە و گوندەکانی سروشتێکی رازاوە و سەرنجڕاکیشیان هەیە و ئەگەر رێگای گوندەکان چاک بکرێت دەبێتە ناوەندێکی گەشتیاری”.

ناحیەی بێتواتە لە سنووری قەزای حاجیاوایە لە ئیدارەی راپەڕین لە سنووری پارێزگای سلێمانی. لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی بێکێل و لە باشوور لەگەڵ گوندی دوواوە و لە رۆژھەڵات لەگەڵ گوندی نۆرەی سەروو و لە رۆژuاوا لەگەڵ گوندی نواوەی کۆن.

“تا بێت کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە سنوورەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچیت”، ئەوەش قسەی ئیبراهیم محەمەدە.

دارستانە دەستکردەکەی بێتواتە چووە بواری جێبەجێکردنەو...

دارستانە دەستکردەکەی بێتواتە چووە بواری جێبەجێکردنەوە