ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا خۆشی دەکاتەوە

پلەکانی گەرما تا سێ پلە بەرز دەبنەوە

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە ئەمڕۆ بەیانی رەوشی کەشوهەوا بەجێگیری دەمێنێتەوە و سبەی پلەکانی گەرما تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ هەینی بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی ئەمڕۆ و بەیانی رەوشی کەشوهەوای داناوە.

پێشبینەکان بۆ ئەمڕۆ ئەوەیە ئاسمان لەنیوان هەور و ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنی پلەکانی گەرما دوو پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با بەرەو باکوری رۆژئاوا لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەڵام سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما لە یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

پێشبینەکان بۆ پلەی گەرمی ئەمڕۆ هەینی بەمجۆرەیە:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى