مەودای بینین کەمبووەتەوە

لە بەشێکی هەولێر تەمومژێکی چڕە

964+

فەهمی نەبی

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەشی خۆرئاوای هەولێر لەشەقامی مەخمور و گەڕەکەکانی 32ی پارک و عەنکاوە تەم و مژێکی چڕ هەیە و مەودای بینین زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام لەبەشی خۆرهەڵاتی هەولێر تەم و مژەکە کەمترە.

هاتوچۆی هەولێر حەوت رێنمایی بڵاوکردوەتەوە بۆ شۆفێری کردن لەکاتی هەبوونی تەمومژ، ئەمانە رێنماییەکانی هاتوچۆی هەولێرە:

1. گرنگترین شت ئەوەیە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شوفێری نەکەین.
2. کەم کردنەوەی خێرایی تا ئەو ئاستەی کەوا نیوەی خێرایی رێگا پێدراوە.
3. زیاد کردنی ماوەی بێوەیی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت.
4. ئارام گرتن و پەلە نەکردن لە کاتی لێخوڕیندا.
5. دانەگیرساندنی روناکی بەرز.
6. نەوەستان لە ناوەڕاستی شەقام و رێگاکاندا.
7. سوود وەرگرتن لە هێل و رێڕەوەکانی شەقام و رێگاکان لە کاتی لێخوڕین بۆ دیاری کردنی ئاراستەی رۆیشتن.

ماوەی سێ رۆژە تەم و مژ بەشێوەیەکی بەرچاو لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم مەودای بینین کەم دەکاتەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە رۆژی پێنجشەممە بڵاویانکردوەتەوە، دوێنی پێنجشەممە لە هەولێر بەهۆی تەمومژ مەودای بینین سێ کیلۆ مەتر بووە.

لە سۆران تەمومژێکە چاو چاو نابینێت

لە سۆران تەمومژێکە چاو چاو نابینێت