دوای دۆڕانەکەی هەفتەی رابردوو
یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد
964+
سۆما حەکیم زادە
دواى دۆڕانە گەورەکەى هەفتەى رابردوو، یانەى هەولێر بە سێ گۆڵ لە میناى بردەوە و دڵى هاندەرانى ئاشتکردەوە.
لە یارییەکانى ئەم هەفتەیەى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەسێ گۆڵى بێ وەڵام لە یانەى میناى بردەوە.
لە خولەکی سێی سەرەتای یارییەکەدا، ئەمجەد رازی گۆڵی یەکەمی هەولێری تۆمار کرد و دواترلە خولەکانی 63 و 69 دا، ئاسۆ رۆستەم دوو گۆڵی لەسەر یەکی بۆ یانەکەى تۆمار کرد و بەو ئەنجامە، هەولێر بە سێ گۆڵ و سێ خاڵەوە کۆتایى بە یارییەکە هێنا.
ئێستا یانەى هەولێر لە ریزبەندى 12ى خولى یانەکانى عێراقدایە و توانیویەتى لە نۆ یاریدا تەنیا 10 خاڵ کۆبکاتەوە.