برادەرەکانی حەسوودی پێدەبەن

هونەرەکەی حەمە جەزا گۆرانیەکی رۆمانسی بڵاودەکاتەوە

+964

هونەر حەمەجەزا ئامادەکاری بۆ گۆرانیەکی رۆمانسی نوێ دەکات و چیرۆکەکەی باس لە خۆشەویستی و تاسەی نێوان دووری دوو عاشق دەکات .

بەرلە 16 ساڵ هونەر حەمە جەزا کلیپێکی بەناوی ئەوینی بێ کۆتا بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی هێنا، هەرچەندە لە کاری هونەری بەردەوام بەڵام بە گشتی کەم دەردەکەوێت و بۆ ترێندی 964 ئاشکرای دەکات، هۆکارەکەی خۆیەتی بەگشتی کە گرنگی بە کاری نوێ نادات و ئاماژەش دەدات بەوەی دڵتەنگی خەڵک و دۆخی کوردستانیش هۆکارە.

هونەر کوڕی گەورە هونەرمەندی کۆچکردوو حەمەجەزایە و لەدایکبووی ساڵی 1975 لە سلێمانی و بەهەمان رێچکەی باوکی حەز بە کاری هونەری دەکات و لە بواری موزیک دەخوێنێت و لە 2007 یەکەمین کلیپی بڵاوکردەوە