ترێند و هەواڵی هونەری هەفتە

ژینێ ئەتروشی چیرۆکە راستەقینەکەی دەکاتە گۆرانی

964+

ژووری هەواڵ

بە 16 زمانی جیاواز 34 وڵات بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکیان کردوو، هەڵپەرکێ و شایی کوردی گەنجێک فارسیش لەناو جەرگەی تاران هەرای نایەوە و ژینێ ئەتروشیش چیرۆکە راستەکە دەکاتە گۆرانی.

ئەم هەفتەیە تیزەرە هونەرییەکان زۆر بوون، وەک حەسەن شەریف و کەویارەکەی هەڵەبجە، سەیرترینیان تیزەری گۆرانیەکەی ژینێ ئەتروشییە و دەڵێ چیرۆکێکی راستەقینەیە و عەزیەکی سپی بوکێنی دەسوتێنێت، بڕیار رزگاریش ئەمجارەیان داوای نازی زۆر دەکات و گۆرانیەک بەمزوانە بڵاودەکاتەوە بەناوی “نازت کەمە”.

-شایی و هەڵپەرکێی گەنجێکی فارس لەگەڵ چەند بوکەڵەیەک بە جلوبەرگی کوردییەوە لەناو جەرگەی تاران دەبێتە ترێندی سۆشیال میدیا، حامید زەرعان سەرپەرشتیاری ئەم چالاکیە و بەڕێوەبەری کۆمپانیای بوکەڵە گەورەکانی ئێران بە 964ی راگەیاند، خۆشحاڵین توانیمان کەلتوری کوردی بە جیهان بناسێنین و جێگای شانازییە.

بەبۆنەی دەرچوونیەوە باوکی دیارییەکی گرانبەهای پێبەخش...

بەبۆنەی دەرچوونیەوە باوکی دیارییەکی گرانبەهای پێبەخشی

چاوان لە شانۆ و پێشکەشکاریدا یەکەمە

چاوان لە شانۆ و پێشکەشکاریدا یەکەمە