دیمەنێک کە باران بارین لە قەزای پێنجوێن نیشان دەدات - وێنە: ئەرشیفی 964
بازیان و هەولێریش کەمترین
دەربەند زۆرترین بارانی لێباریووە
964+
ژووری هەواڵ
لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و بەپێی ئاماری کەشناسی، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران لە دەربەند بووە کە 33 ملم بارانی لێ باریوە.
بەپێی ئەو ئامارەی کە ئەمڕۆ چوارشەممە 13.12.2023 لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوکراوەتەوە، کەمترین رێژەی بارانبارین لە بازیان و هەولێر بووە، کە کەمتر لە یەک ملیم بارانیان لێباریوە.
لەکۆی ناوچەکان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو لە 9:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی شەو بەم جۆرە بووە:
ئاکرێ 4.2
بازیان 0.2
دەربەند 33.8
دوکان 18
هەولێر 0.2
حاج ئۆمەران 13.6
هەلەبجە 9.6
هەڵشۆ 21.6
کەلار 14
خەبات 0.4
مەیدان 31.4
سۆران 21
پێنجوین 19.6
ماوەت 23.8
قەلادزە 14.2
رەواندوز 1.8
مێرگەسۆر 11.8
سیدەکان 12
پیرمام 8.8
سلێمانی 16
چەمچەمال 11.6
دهۆک 0.6
کەرکوک 10.4
شەمامک 0.5
دووز 6
خانقین 8.6