هۆکارەکەی دەستنیشانکراوە

ئەمڕۆ لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێڵ سووتاون

964+

فەهمی نەبی

ئەمڕۆ لە هەولێر دوو رووداوی ئاگر گرتنی ئۆتۆمبێڵ هەبووە، رووداوی یەکەمیان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی مامزاوە لەرێگای مەخمور تاکسیەک سووتاوە، رووداوی دووەمیش ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150 مەتری روویداوە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری مازدا سووتا.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 وتی، لە رووداوی یەکەم بەشێکی کەمی تاکسیەکە سوتا، رووداوی دووەم ئێوارەی ئەمڕؤ بوو، تیمێکی بەرگری شارستانی بنکەی کەسنەزان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بوون بە هۆکاری ئەوەی ئاگرەکە زوو کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەشی زۆری تۆیۆتاکە نەسوتێت.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، کاتێک چووینە شوێنی رووداوەکە شۆفێرەکە وتی، لەپڕ ئاگر لە داشبوڵی سەیارەکە بەرزبوویەوە، بەڵام کاتێک لە هۆکارەکەمان کۆڵیەوە دەرکەوت دەبەیەکی بەنزین لەناو سەیارەکە بوو، جگەرەی کێشاوە و بەو هۆیەوە ئاگرەکە دروست بووە.

ئەو ئۆتۆمبێڵەی ئەمڕۆ ئێوارە سووتاوە:

+964صورة من منصة (شبكة):

بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی هەولێر ئەمساڵ نزیکەی 400 ئۆتۆمبێڵ لە هەولێر سووتاون.

ئەمساڵ 389 ئۆتۆمبێل سووتاون، هۆکاری سووتانی ئەو هەموو ئ...

ئەمساڵ 389 ئۆتۆمبێل سووتاون، هۆکاری سووتانی ئەو هەموو ئۆتۆمبێلە چییە؟