"کەسانی نەناسراو سووتاندویانە"

ئاگر هەناوی دار بەڕوویەکی 200 ساڵەی کرد بە خەڵوز

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە گوندی رێژنەی سنوری قەزای دەربەندیخان، دار بەڕوویەکی سەوز و پڕ قەد و باڵا، کە رێکخراوێکی ژینگە دەڵێت، “تەمەنی 200 ساڵ بووە”، ئاگر لە هەناوی بەردراوە و بوو بە خەڵوز.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023، رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە چەند وێنەیەکدا رووداوەکەی ئاشکراکردووە، و وێنه‌ی پێش سووتان و دوای سووتانی دار به‌ڕووه‌كه‌ی بڵاوکردووەتەوە.

مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوەکەیە ئەو بە 964ی وت، لە رێگەی هاوڵاتییەکی گوندەکەوە توانیویانە رووداوەکە ئاشکرابکەن و جگە لەئەوانیش پۆلیسی دارستانی قەزاکە بە رووداوەکەیان زانیوە.

بە وتەی ئەو بێت، دار بەڕووه‌كە لە گوندی رێژنە لەسەر زەوییەکانی سورەوان 200 ساڵە رەگی لەگەڵ زەویدا تێکەڵ کردووە، دەشڵێت، “زۆرترین یادگاری هەبوو لای هاوڵاتیانی سنوورەکە، به‌ڵام لە لایەن کەسانی نادیار و نەناسراوه‌وه‌ سووتێنراوه‌”.

لەسەر داربڕین 15 رۆژ بەند دەکرێت

لەسەر داربڕین 15 رۆژ بەند دەکرێت