ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئاڵای کۆماری عێراق _ وێنە: ئەرشیف
پێنج ملیاریش بۆ لافاو و وشکەساڵی
عێراق نزیکەی 70 ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنی هەرێم تەرخان کرد
964+
ژووری هەواڵ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاری دا به خهرجكردنی زیاتر لە 70 ملیار دینار بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023، ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق به سهرۆكایهتی محهمهد شیاع سودانی كۆبووەوە و تێیدا بڕیاری دا به تەرخانکردنی بڕی 43 ملیار و 769 ملیۆن و 149 هەزار دینار لە چوارچێوەی بودجەی کۆمسیۆن، دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکەشی دایە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها بڕیار دا بە گواستنەوەی بڕی 25 ملیار و 460 ملیۆن و 851 هەزار دینار لە بودجەی فریاگوزاری ھەرێم بۆ سەر ھەژماری بودجەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان..
ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتیشیدایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، تا ئەو پارەیە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان خەرج بکات، کە بڕیارە 25ی شوباتی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ھەروەھا زیاتر لە پێنج ملیار و 562 ملیۆن دیناریشی بۆ رووبەڕوبوونەوەی لافاو لە ھەرێمی کوردستان تەرخان کرد.