ڤێلا دەبرێتە عەربەت

وەبەرهێنانی سلێمانی: مەودای کارمان بەرەو عەربەت و پیرەمەگرون دەڕوات

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەمجار کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بە ڤێلا، لە ناحییەکەی سەر بە سلێمانی دروستدەکرێ، وەبەرهێنانی شارەکە مەبەستیەتی ئیتر پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، بازرگانی و پیشەسازی لە دەرەوەی سەنتەری سلێمانی ئەنجامبدرێن.

لە ناحیەی عەربەت کە 19 کیلۆمەتر لە سەنتەری سلێمانییەوە دوورە، دەستکرا بە دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە 280 خانووی تێدایە، وە زۆرینەیان لەسەر دیزاینی ڤێلان دروستدەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.12.2023، عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ئەوە بە 964 وت، زەوی لەناو سلێمانیدا روو لە نەمانە، وە سلێمانی و هەڵکەوتەی جوگرافی رێگرە بە بازنەی گەشە بکات، بۆیە رووەو عەربەت لە باشووری شارەکە و رووە پیرەمەگروون لە باکوری سلێمانی فراوان دەبێت.

جگە لە ناوچە پیشەسازی و بازرگانییەکان، وەبەرهێنانی پارێزگاکە مۆڵەتدان بەو پڕۆژانە بەردەوامی پێ دەدات کە ئاوەدانی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری ناو سەنتەری سلێمانی لە قەزا و ناحیەکانی دەبەن.

وەبەرهێنانی سلێمانی: دەبێت ئەو یەکانە تاپۆ بکرێن کە وێ...

وەبەرهێنانی سلێمانی: دەبێت ئەو یەکانە تاپۆ بکرێن کە وێنەی تۆماریان هەیە