لە دەربەندیخان

خانووی پیاوێکی دوو ژنە کەوتە ناو ماستەرپلان و قەرەبوو کرایەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی دەربەندیخان قەرەبووی پیاوێکی کردەوە، کە دوو خانووی بە تەنیشت یەکەوە هەیە و دەشبێ زەوی خانووەکانی بکرێن بە پارک.

ئەوە لە کاتێکدا نزیکەی دوو هەزار داواکاری هەیە بۆ تاپۆکردنی خانوو، یان کەشفکردنی موڵک و زیادەڕەوی لە قەزاکە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.12.2023، لیژنەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکانی سنووری شارەوانیی دەربەندیخان کۆبوونەوە، یەک هاوڵاتی کە خانووەکەی بەر ماستەرپلانی شار کەوتبوو، قەرەبووکرایەوە.

سلێمان سەعید قایمقامی دەربەندیخان بە 964ی وت، “بە تیروپشک زەوییەکی 200 مەتریمان بە پیاوەکە بەخشی کە خاوەن دوو ژن بووە”.

بە وتەی ئەو، تا 31.12.2023 لیژنەکانیان لە گەڕان و کەشفکردنی ئەو خانووانە بەردەوام دەبن، کە داواکارییان بۆ تاپۆکردن پێشکەشکردووە، یان لەناو موڵکی شارەوانیدا خانوو و باڵەخانەیان هەیە و زیادەڕەوییان کردووەتە سەر موڵکی حکومەت، تا بەپێی یاسای خانووە زیادەڕەوەکان مامەڵەیاندا لەگەڵ بکرێ.

ژینگەدۆستانی دەربەندیخان داوای راگرتنی پرۆژەیەکی گەش...

ژینگەدۆستانی دەربەندیخان داوای راگرتنی پرۆژەیەکی گەشتیاری دەکەن