پێکانى هەیە

هالاندیش دەچێتە سعودیە

964+

وریا فەتاح

فەیلەسوفەکەى مانچێستەر ستى، گومانى لە پێکانى هالاند هەیە و دڵنیا نییە کەى دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بۆ گەشتى سعودیە ئامادەبێت و بەشدارى مۆندیالى یانەکان بکات.

لە یارییەکەى شەوى رابردوویان بەرامبەر لۆتن تاون، مانچێستەر ستى بێ هالاندى پێوە دیاربوو، نەیانتوانى وەک پیشەى هەمیشەییان بە زوویى بگەنە سەر گۆڵى رکابەرەکەیان و بە زەحمەت و بە ئەنجامى 2-1 گۆڵ براوە بوون.

سکاى سپۆرتس بڵاوى کردووەتەوە، پێپ گواردیۆلاى راهێنەرى ستیزن، دوودڵ و بە گومانە لە پێکانى هێرشبەرەکەی و دڵنیاش نییە کەى دەگەڕێتەوە بۆ یاریگەکان.

چاوەڕوان دەکرێت، ئەگەر هالاند رۆژى 16ى مانگ سەردانى کۆشکى کریستاڵ پاڵاس نەکات و یەکێک نەبێت لە ئەندامانى تیمەکەى پێپ، ئەوا گەڕانەوەکەى دەکەوێتە سعودیە و لەوێ بەشدارى یارییەکانى جامى جیهانیى یانەکان دەکات.

هالاند و گواردیۆلا باشترینی ئه‌وروپان

هالاند و گواردیۆلا باشترینی ئه‌وروپان