كورده باڵابه‌رزه‌كه‌ى كتێبی گینيس ركابه‌رێكی بۆ په‌یدا بوو
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
پیاوێكی دیكه‌ى باڵابه‌رز له جیهاندا ده‌ركه‌وت و ئه‌گه‌رى هه‌یه نازناوى باڵابه‌رزییه‌كه له هاوڵاتییە كورده‌كه‌ى خه‌ڵكی مێردین بسێنێتەوە، كه له ناو تۆمارەکانی كتێبی گینس به باڵابه‌رزترین پیاوى جیهان تۆمار كراوه.
سلێمان عەبدولسەمەد ، خه‌ڵكی وڵاتى غانا تەمەن 29 ساڵه، ده‌یه‌وێ ریکۆردێكی نوێ لە بەرزیی باڵادا تۆماربكات، بە جۆرێک بەرزیی باڵاکەی 2 مەتر و 89 سانتیمەترە و له‌كاتێكدا سوڵتان كۆسه‌نى كوردی خه‌ڵكی مێردینیش له ساڵى 2009 ه‌وه، به پێوانه‌ى 2 مه‌تر و 51 سانتیمه‌تر تۆمار كراوه.
سلێمان، لە ئەکرای پایتەختی غانا دەژی و کاتێک تەمەنی 22 ساڵ بووە، دەستی بە گەشەیەکی نائاسایی کردووە و تەنانەت مانگانە سەردانی ناوەندێکی پێوانەکردنی کردووە بۆ ئەوەی بزانێت گەشەی چۆنە.
گه‌شه‌كردنى ئەو له باڵابه‌رزیدا، به‌هۆی نه‌خۆشییەكه‌وه‌یه، گەشەکردنێكی سروشتى نییه، به‌پێی راپۆرته پزیشكییه‌كان ئه‌و گه‌شه‌كردنه چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستى بۆ ئه‌و كه‌سه دروست كردووه، له‌وانه‌ش بڕبڕەی پشتی شێوەیەکی کەوانەیی وەرگرتووە، کە یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی ئەو نەخۆشییەی، کە بە نەخۆشی مارفان سیندرۆم ناسراوە و نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کاریگەریی لەسەر شانەکانی جەستە دادەنێت.
ئێستا سلێمان چاوه‌ڕێى كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانییەکان ده‌كات پێوانەی بکەن، تا بیخەنە ناو ژماره پێوانه‌ییه‌كانى خۆیان و نازناوەکەی پێ ببەخشێت.
ئەگەر ئەمە رووبدات، نازناوەکە لە سوڵتان کوسەنی دانیشتووی مێردین‌ی باکووری کوردستان دەسەنرێتەوە، کە ئێستا تۆماری گینیسی لە درێژی باڵادا بەناوەوەیە.
لە هه‌مان كات، کورتترین پیاوی جیهانیش، كه باڵای 64.7 سانتیمەترە، ناوى ئەفشین قادرزادەیە، کوردێکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، كه لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022، لەلایەن تۆماری گینیسەوە بە باڵاکورتترین پیاوی جیهان ناسێندرا.