حاسڵاتی ئەمشەو
حەماس مەترسی لەسەر کوورە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دروست کردووە؟
964+
ژووری هەواڵ
پاش دوو هەفتە لە بێدەنگبوون جارێکیتر ئەبو عوبەیدە وتەبێژەکەی قەسام دەرکەوتەوە و رایگەیاند لە ماوەی 10 رۆژدا 180 ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی ئیسرائیلیان تێکشکاندووە.
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند: ناتەنیاهۆ و بۆتن بۆ ماوەی 50 خولەک بە تەلەفۆن قسەیان کردووەو ناتەنیاهۆ زۆر دژی پەیوەندی نێوان روسیا و ئێران بووە و داوای کردووە روسیا فشار بکات بۆ ئازادکردنی دیلەکان.
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە: ئەمڕۆ ئیسرائیل تۆپبارانێکی چڕی باشووری لوبنانی کردووە، لەوەتەی گرژی لە نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل دروست بووە، ئەمە بەهێزترین هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر لوبنان.
چەند لێکۆڵەرێکی سەربازی ئیسرائیلی وەڵامی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان داوەتەوە و دەڵێن، رێی تێناچێت حەماس ببێتە مەترسی بۆ کوورە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل، پێشتر رۆژنامەکە بڵاویکردبووە زانیاری هەیە موشەکێکی حەماس نزیک لە کوورە ئەتۆمییەکان کەوتبێتە خوارەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئەو کەسانەی کە وێنەیان بڵاوکرابووەوە و جلوبەرگیان لەبەر نەبوو، پێشبینی دەکرێت سەر بە حەماس بن، بۆیە دەستگیر کرابوون، وتەبێژەکە باسی ئەو وێنەیە دەکات کە دەنگدانەوەی دروستکرد.