باس باسی هەناردەکردنەوەی نەوتە

شاندی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە

964+

ژووری هەواڵ

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهینانی نەوت و گاز کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.12.2023، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیاکان راگەیەندرا، کە حکومەتی هەرێم نیازی دەستپێکردنەوەی هەناردەی هەیە و سەرجەم داتا و زانیارییەکانی سەبارەت بەو پرسە ئاراستەی حکومەتی فیدڕاڵ کردووە، و چاوەڕێی دوا هەڵوێستی حکومەتی عێراقە.

“[هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم] پێویستی بە دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە، سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت”، ئومێد سەباح وای وت.

لە دوایین راگەیەندراویدا، کە سەرەتای ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە بە APIKUR ناسراوە و لە ژمارەیەک کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت پێکدێت، گلەیی ئەوەیان لە حکومەتی هەرێم و بەغدا هەبوو، کە لە کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە پرسی نەوتدا بەشدارییان پێناکەن و لە کۆبوونەوەکاندا دوورخراونەتەوە.

APIKUR داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، رێگەیان پێبدەن بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی نێوانیان “تا دانوستاندنێکی دادپەروەرانە بکرێت”.

APIKUR: لە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوورخراوینە...

APIKUR: لە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوورخراوینەتەوە