دیمهنێكى ناوه‌ندى قه‌زاى شه‌قڵاوه ... وێنه: راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت
نه‌هێشتى زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتى
داواكارى گشتى رووى له شه‌قڵاوه كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى داواكارى گشتیى هه‌رێم رووى له شه‌قڵاوه كرد، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببێته‌وه كه ئیدی له‌و سنووره زێده‌ڕۆیی ناكرێته سه‌ر موڵكی گشتى، قایمقامیش ده‌ڵێت، ده‌مێكه پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره‌ین.
سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، جگه له قایمقامیه‌ت، سه‌رجه‌م دادوه‌ر و داواکاری گشتیی شه‌قڵاوه و سنووره‌كه‌ی، بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی باسرمە، هەریر، هیران و بالیسان و بەڕێوەبەرانی پۆلیس و پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوەى به‌سه‌ركرده‌وه و ئه‌و په‌یامه‌ى بۆ نه‌هێشتنى زێده‌ڕۆیی پێوتن.
كاروان كه‌ریم خان، قایمقامى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ داواكارى گشتیى هه‌رێم به‌رده‌وامه و سنووره‌كه‌شی پابه‌نده به بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى زێده‌ڕۆیی.
وتیشی “توانیومانه 95% سه‌رپێچییه‌كان له سنوورى قه‌زاكه‌ماندا كۆنتڕۆڵ بكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌روا به ئاسانى رێگه ناده‌ن بینا و خانوو و باڵه‌خانه له سنووره‌كه‌یاندا دروست بكرێت تا دڵنیا نه‌بنه‌وه له یاساییبوونى كاره‌كان.
“زیاتر له ساڵێكه رێگه‌م نه‌داوه له ناوه‌ندى قه‌زا باڵه‌خانه دروست بكرێت، ئه‌وه‌ش بۆ زیاتر ته‌ندروستبوونى كاره‌كانه” ئه‌وه‌ش قسه‌ى قایمقامى شه‌قڵاوه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وە، هێشتا له سنوورى هه‌ندێك له ناحیه‌كان نه‌تواندراوه كۆنتڕۆڵى ته‌واوى زێده‌ڕۆییه‌كان بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى داواكارى گشتیى هه‌رێم له شه‌قڵاوه، ل ه‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كانه‌وه فەرمانبەرانى ئه‌م سنووره ئاگادار كراونه‌ته‌وه، هه‌ر کەمتەرخەمییه‌ك له بابه‌تى زێده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵكی گشتیدا بنوێنن، رێکاری یاساییان لە به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر.
نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەش به‌هه‌مان شێوه ئاگادار کراونه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن بە زەوی و موڵکی گشتی نه‌كه‌ن.