هەواڵی زیاتر

عێراق 700 ملیار ده‌نێرێت و وه‌زاره‌تی دارایی واژۆی كرد

964+

ژووری هەواڵ

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بانكى رافیدێندا گرێبه‌ستى وه‌رگرتنى بڕى 250 ملیار دینارى واژۆ كردووه‌.
ئه‌م راگه‌یه‌مندراوه‌ى دارایی هه‌رێم دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاندبوو، بڕی 700 ملیار دیناریان وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بڕی 700 ملیار دینار وەک قەرز بۆ موچەی فەرمانبەران ناردووە.
ئەوە سێیەم وەجبەی ئەو قەرزە بوو کە لەماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، بەڵام هێشتا نازانرێت کەی لیستی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم کەی رادەگەیەنرێت.
ئەوەی کە تا ئێستا ناڕوونە و لەنێوان هەرێم و بەغدا بڕیاری یەکلاییکەرەوەی لەبارەوە نەدراوە، موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمە.

به‌راود به‌ مانگی رابردوو له‌ سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پێوه‌دانى دووپشك و گه‌ستنى سه‌گ، رووى له‌ كه‌مى كردووه‌.
به‌پێی دوو ئامارى جیاواز كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئه‌م قه‌زایه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ مانگی 10ـى ئه‌مساڵ 25 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك تۆماركرابوو، به‌ڵام له‌مانگى 11 دا ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 15 حاڵه‌ت كه‌مى كردووه‌.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئامارانه‌، حاڵه‌ته‌كانى گه‌ستنى سه‌گیش له‌و سنووره‌ كه‌مى كردووه‌ له‌ هه‌شت حاڵه‌تى مانگى 10 ـه‌وه‌ بووه‌ته‌ پێنج حاڵه‌ت بۆ مانگى 11.

تەندروستی هەولێر ده‌ڵێت، هیچ كێشه‌یه‌ك لە بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد نیه‌و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له‌باره‌ى بوونى كێشه‌ له‌ ئاوى ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌، دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.
تەندروستی هەولێر، وه‌ڵامى نه‌خۆشێك ده‌داته‌وه‌، كه‌ لە یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن دیدارێكی ئه‌نجامدابوو و وتبووى گوایە لە بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کێشەی نەبونی ئاو هەیە.
به‌قسه‌ى ته‌ندروستى، ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی 10 ساڵ، هەفتانە بۆ ماوەی سێجار لە سێ رۆژدا شوشتنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرێت و هەر نەخۆشێکیش پێویستی بە چوار کاتژمێر هەیە بۆ تەواوی شوشتنی گورچیلەکە و ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌و نه‌خۆشه‌ كردووه‌