ئیمارات و عومان گه‌یشتنه به‌سڕه و كه‌سێكیش ده‌ستگیر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدۆڵڵا – هه‌ولێر
پۆلیسی عێراقی كه‌سێكی گرتووه، كه بلیتی ئاهه‌نگ و یاریی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداو له بازاڕی ره‌ش فرۆشتووه‌ته‌وه، شاندی هه‌ڵبژارده‌کانی ئیمارات و عومانیش گه‌یشتنه به‌سڕه.
ئیمارات و عومان گه‌یشتن
بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25، شاندی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات و عومان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دووی كانوونی دووه‌می 2023، گه‌یشتنه شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، كه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌وێ ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات، كه به 23 یاریزان رووی له عێراق كردووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقیان ئه‌نجام دا و ئاماده‌كارییان ده‌ستپێكرد.
ئیمارات كه دوو جار جامی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مجاره له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه، له ته‌ك به‌حرێن، كوێت و قه‌ته‌ڕ.
هه‌ڵبژارده‌ی عومانیش له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه له ته‌ك عێراق و سعوودیه و یه‌مه‌ن.
عومان، كه دوو نازناوی جامی كه‌نداوی هه‌یه، به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری كروانی برانكۆڤیچ، یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌رامبه‌ر عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
كه‌سێك ده‌ستگیر كرا
ده‌زگه‌ی ئاساییشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، كه‌سێكیان له به‌سڕه ده‌ستگیر كردووه، بلیتی ئاهه‌نگ و یاریی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی له بازاڕی ره‌ش به هه‌شت جار گرانتر له نرخی خۆی فرۆشتووه‌ته‌وه.
ده‌زگه‌كه ئاشكرای كرد، كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه 24 دانه بلیتی له‌لا بوو.
مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رده‌وامه
له لای خۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری ئیسپانی خیسۆس كاساس، به به‌شداریی 26 یاریزان مه‌شق و راهێنانه‌كانی له شاری به‌سڕه به‌رده‌وامه.
عێراق هه‌فته‌ی رابردوو له یارییه‌كی دۆستانه به 1-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی كوێتی برده‌وه.
یاریی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25، رۆژی هه‌ینیی داهاتوو شه‌شی كانوونی دووه‌م، له نێوان عێراق و عومان ده‌بێت و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه تا 19ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.