چوارەم جارە نوێدەکرێتەوە

ئەمڕۆ بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی ئاو جێبەجێ دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

لە ئەمڕۆوە بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی ئاو دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئەو بڕیارەی هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران دابووی، ئەمڕۆ دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکان بکەن.

رێزان سەعدی بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەوە چوارەمین جارە ئەو دەرفەتە نوێدەکرێتەوە، جارانی پێشوو بڕیاری دواین جاری لەگەڵ بوو، ئەمجارە سێ مانگ مۆڵەت دانراوە.

بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارەکە جێبەجێکراوە و هاوڵاتیان دەتوانن هەر ئەمڕۆ سوود لەو دەرفەتە ببینن.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم پێشووتر بە 964ی راگەیاندبوو، سیستمی قست بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی ئاو لای هاوڵاتیان، بەردەوام دەبێت، هاوڵاتی دەتوانێت قەرزەکەی بکاتە شەش قیست، قیستی یەکەم %25 و ئەوانی دیکە بە پێنج قیستی %15 قەرزەکەی دیکەی لێ وەردەگیرێتەوە.

لە دەوروبەری هەولێر ئەوانەی هاوبەشی ئاون ژمارەیان 55 هەزار و 782 هاوبەشە و بڕی قەرزی حکومەت لای ئەو هاوبەشانە 47 ملیار و 472 ملیۆن و 353 هەزار دینارە.

هاوشێوەی کارەبا داوای دەکرێت لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو ...

هاوشێوەی کارەبا داوای دەکرێت لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بخرێتەوە کار