چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بڕیار بدرێت

دانیشتنی دادگایی بۆ کەیسی کوشتنی نەقیب محەمەد دەستیپێکرد

964+

رێژوان مامەقادر – سلێمانی

کەمێک لەمەوبەر دانیشتنی دادگایی کەیسی کوشتنی نەقیب محەمەد دەستیپێکرد، خانەوادەی نەقیب محەمەد ئامادەن و پارێزەری هەردوولاش هاتوون.

نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان بوو، شەوی 4ی 12ی 2021 لەگەڵ چوار کارمەندی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە چوونە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە لەسەر توندوتیژی خێزانی سکاڵای لەسەربوو، بەڵام لەو ماڵەی تۆمەتبارەکانی لێ بوو تەقە کرا، نەقیب محەمەد کوژراو، چوار کارمەندەکەی تریش برینداربوون، دواتر دەزگا ئەمنییەکان وتیان تەقەکەرەکە، ئەو کەسە و باوکی بوون کە تیمەکە چووبوون دەستگیری بکەن.

رۆژی 30 تشرینی یەکەم وادەی یەکەم رۆژی دادگاییەکە بوو، بەڵام دواخرا بۆ رۆژی دواتر، ئەو رۆژەش بەهۆی ئامادەنەبوونی پارێزەرانی تاوانباران دانیشتنەکە بۆ دواخرا بۆ رۆژی 29.11.2023 دواخرا ئەو وادەیەش بڕیار نەدرا و ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا بەڕێوە دەچێت.

کەمێکی تر دادگایی بکوژانی نەقیب محەمەد دەست پێدەکات

کەمێکی تر دادگایی بکوژانی نەقیب محەمەد دەست پێدەکات