وەزارەتی ناوخۆی عێراق وا دەڵێت

زانیاری هەیە لە چەند شوێنێکی چۆڵی بەغدا گروپەکان ئامادەکاری بۆ هێرش دەکەن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ نوسراوێکی وەزارەیی ناوخۆیی عێراق بڵاوکرایەوە، پۆلیسی کەرخ و رەسافە لە بەغدا ئاگادار دەکاتەوە کە چەند شوێنێک هەن لە دەوروبەری ناوچەی سەوز و سەربازگەی رەشید شوێنی چۆڵەوانین و زانیاریان هەیە لەو شوێنانەوە هێرش بۆسەر بالیۆزخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوز دەکرێت، 964 بەدواداچوونی بۆ راستی نوسراوەکە کردووە.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە شاری کەرکوک بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، دەقی ئەو نوسراوە راستە و تەنیا ئاراستەی پۆلیسی بەغدا کراوە، ئەمەش دوای پەلاماردانی بارەگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی بووە.

ئەو سەرچاوەی ئەمنیە دەڵێت، ئەو هۆشدارییە ئەمنیەی هەیە تەنیا بۆ شاری بەغدایە و لە کەرکوک دۆخەکە زۆر ئارامە و چەند رۆژی داهاتوو کۆبونەوەی ئەمنی سەربازی فراوان دەکرێت و بۆ پلانی رۆژی هەڵبژاردن.

نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ رێکەوتی ئەمڕۆ 9.12.2023ی لەسەرە، بۆ سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان نێردراوە، وەک زانیاری گرنگ ناوی دەبات و داوا لە پۆلیس دەکات چاودێری بەشی راست و چەپی سەربازگەی رەشید بکەن کە چۆڵە و زانیاری هەیە گروپەکان لەو شوێنانە هێرش دەکەن.

دوێنێ بەیانی هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و دوای ئەو هێرشە ئەمریکا رایگەیاند بێ وەڵام نابن.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

+964صورة من منصة (شبكة):
ئه‌مریكا: هێرشمان كراوه‌ته‌سه‌ر و وه‌ڵامی توندمان د...

ئه‌مریكا: هێرشمان كراوه‌ته‌سه‌ر و وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت