هەواڵی زیاتر
دوو کەس لە سۆران دەستگیر کران و پێشمەرگەش کەوتە باری ئامادەباشی
964+
ژووری هەواڵ
لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ شەوی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له سۆران، جگه له گیانله‌ده‌ستدانى 14 كه‌س و بریندار بوونى چه‌ند هاوڵاتییه‌كی تر. ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی له‌كاتى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه بریندار بوون.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە 964ـی وت، لە کاتی رووداوی ئاگرەکەی دوێنێ شەو هەشت کارمەندی بەرگریی شارستانی بریندار بوون.
ژمارەیەک لەو کارمەندانە بە شووشەى شكاو بریندار بوونە، لە ناویاندا هەبوو قاچی شکاوە، سەری شکاوه، ژمارەیەکی دیكه‌شیان بە دوکەڵ تەنگەنەفەس بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش، تەندروستیی سۆران بە 964ـی وت، تا ئێستا 12 تەرم له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه، لە پزیشکی دادی سۆرانن، بەهۆی ئەوەی خەڵكی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، پێویستیان بە رێکاری یاساییە تا بەڕێدەکرێنەوە”.
———————
هێزی پێشمه‌رگه له سنووری داقوق کەوتنە حاڵه‌تى ئامادەباشییەوە، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه چه‌كدارانى داعش له‌و سنووره دواى شه‌ڕێكیان له‌گه‌ڵ سوپاى عێڕاق كه‌وتبوونه ناو بۆسه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه.
شەوی رابردوو لە نزیک گوندی چەورکەی سنووری قەزای داقوقی باشووری کەرکووک شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و فیرقەیه‌كى سوپای عێراق و چەکدارانی فەوجێكی حەشدی شەعبی روویدا، لە ئەنجامدا دوو سەرباز و دوو چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.
فەرماندەیه‌كی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری دوزخورماتوو، بە 964ی وت “لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە که‌وتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و ناوچەکە بە هێزی ئەمنی گەمارۆ دراوه”.
—————-
به‌قسه‌ى كه‌شناسی بێت، ئه‌و نمه بارانه‌ى ئێستا له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێم، ده‌بارێ، له سێشه‌ممه‌ى ئه‌ىم هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆڵه‌كه‌ى تووندتر ده‌بێت و جگه له باران بارینى به‌فریش روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى ده‌ڵێت، کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى ئێستا ئاسمانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، تا درەنگانى ئەمشەو بەردەوامى دەبێت و زۆرترین کاریگەریشى لەسەر ناوچەکانى پارێزگاى دهۆکدا دەبێت.
لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر لە لووتکەى چیاکانى ناوچە سنوورییەکاندا دەبارێت.
بە پێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمیش، بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له کەرکوک ده‌بێت به 22 پله و نزمترینیشیان له حاجى ئۆمه‌رانه به 11 پله‌ى سیلیزى.