عومرەی بە قیست دروستە؟

حەج و عومرە داوای رای لیژنەی فەتوا دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

ژمارەیە گروپ یان کۆمپانیا بینراون، کە بە قیست خوازیار بۆ عومرە دەبەن، حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەبێت رای لیژنەی فەتوا بۆ دروستی ئەو کارە وەربگرین.

964 زانیویەتی، بە قیست و بە بڕی 40 دۆلار بۆ 100 دۆلاری مانگانە، ژمارەیەک کۆمپانیا و گروپ بە قیست خەڵک بۆ عومرە دەبەن، ئەوەش بەهۆکاری “دۆخی داراییان”، حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە کە حاڵەت هەبووە، بەڵام دەڵێن زۆر زەق نییە.

ئه‌وقاف: کەس بۆ حەج و عومرە سەردانی نووسینگەکان نەکات

ئه‌وقاف: کەس بۆ حەج و عومرە سەردانی نووسینگەکان نەکات

ئێستا لە کەمترین تێچوودا و بەهۆی کەمی خواست نرخی چوون بۆ عومرە بە رێگەی ئاسمانی بۆ 475 دۆلار دابەزیوە، کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەی بە 964 وت، “بۆ دروستبوونی عومرەی ئەو کەسانەی بە قیست دەچن، داوا لە لیژنەی فەتوا دەکەین، تا رای خۆیان بەفەرمی رابگەیەنن”.

ئەو پێی وایە، ژمارەیەکی کەم گروپ هەن بە قیست خەڵک بۆ عومرە ببەن، ئەوەشی وت، “هەندێک کەس لە ژێر ناوی گروپ، خەڵک دەبەن بۆ عومرە، نە کۆمپانیایان هەیە و نە تۆمارکراون، ئەوانە بانگهێشتی وەزارەتی ئەوقاف کراون و لە ئەگەری بەردەوامبوونیان رێکاری یاسایی لەگەڵیان دەگرینەبەر”.