حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆی ‌غەزە

خانیونس ئامانجی ئیسرائیلە و مێتاش بە ڤیدیۆکاندا دەچێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لەوەتەی گەڕی دووەمی شەڕ لە غەزە دەستی پێکردووەتەوە، زۆربەی هەرە زۆری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری خانیونسە لە غەزە، میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن گەر سوپای ئیسرائیل خانیونس کۆنترۆڵ بکات واتە غەزەی کۆنترۆڵکردووە.

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند پێداچوونەوە دەکات بە بەشێک لەو ڤیدیۆیانەی پێشتر لەسەر فەیسبووک و ئینیستاگرام قەدەغەی کردبوون، رەنگە بوار بدات هەندێک ڤیدیۆ بگەڕێنەوە، بەڵام بەو مەرجەی لەسەریان بنوسرێت دیمەنی توندوتیژیان تێدایە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە وەڵامی هێرشی حوسییەکانی یەمەن نەداتەوەو وتوویەتی ئەوە بۆ ئێمە لێگەڕێن، ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل لە شەڕی دیکەوە تێوە بگلێت.

بۆ یەکەمجار لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان مادەی 99ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کارا کرد، بەپێی ئەو مادەیە سکرتێر وڵاتەکان ئاگادار دەکاتەوە لە مەترسییەکی جیهانی.

جارێکی تر رێکخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتی کردەوە: بارودۆخی مرۆیی و تەندروستی لە کەرتی غەزە گەیشتووەتە ئەوپەڕی خراپی.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە: حەماس ساڵێک ئامادەکاری بۆ هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر کردووەو تەنانەت لە رووی هەواڵگرییەوە هاوکاری ئیسرائیلی کردووە بۆ ئەوەی وا تێبگەن پەیوەندییان باشە.

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم