964 سۆراغی کرد
هۆکاری تەقەکانی دوێنێ شەوی سلێمانی ئاشکرا بوو
+964
دیلان محەمەد جەزا
درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقەیەکی زۆر لای گەڕەکی سەرچنار بیسترا، ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، کێشەی نێوان دوو کەس بووە لەسەر پارە.
سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964 وت، شەوی رابردوو کێشە لە نێوان دوو کەسدا هەبووە و بووەتە دەمەبۆڵەیان و تەقەیان لە یەکتر کردووە.
باسی لەوەش کرد، کێشەکە لەسەر پارە بووە و لەسەر ئەو بابەتە کەسێک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.
شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر 12 دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا، چەند خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی، کە لە بەشە ناوخۆییەکاندا دەمێننەوە، باسیان لە زۆری تەقەکان دەکرد.
هاوکات دەنگۆی جیاجیا لەسەر تەقەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام 964 سۆراغی کرد و راستییەکەی ئەوەیە کە وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی باسی کرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا