رەعد حەمودی، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دەگوترێت گەندەڵی کردووە
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی له‌سه‌ر كار لادرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی گشتیی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق بڕیاری دا دوای ماوەی زیاتر لە 14 ساڵ له پۆسته‌كه‌ی، سەرۆکی لیژنەکە، رەعد حەمودی لە پۆستەکەی دووربخاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشەممە، ده‌سته‌ی گشتیی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا، دوای ئەوەی پێشێلکاری دارایی بەرامبەر حەمودی دەستنیشانکرا، بڕیاردرا بە 25 دەنگ لە کۆی 28 دەنگ متمانەی لێبسەندرێتەوە و له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 عەقیل موفتن، جێگری یەکەمی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی لیژنه‌كه، ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه.
پێشتر خالید كوبه‌ییان راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وه‌رزش، دۆسیه‌ی تایبه‌ت به پێشێلكارییه داراییه‌كانی سه‌باره‌ت به ره‌عد حه‌مودی خستووه‌ته‌ڕوو.
لای خۆیەوە حەمودی دوای بڕیارەکە ئاشکرای کرد، پەنا دەباتە بەر لیژنەی ئۆڵمپیی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی رێگەیەکی یاسایی بدۆزێتەوە بۆ گەڕانەوەی بۆ پۆستەکەی.