وه‌زاره‌ت پلانی هه‌یه رووپێوی بۆ بكات
له هه‌ولێر و دهۆك دیار نییه چه‌ند منداڵ له‌سەر شەقامەکان كارده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئێستا ئامارێك له‌به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌وه‌ى بزاندرێت له شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك چه‌ند منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا سه‌دان منداڵ ده‌بیندرێن، به‌ڵام وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت، پلانیان هه‌یه رووپێوێكی بۆ بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێگه‌ى رێكخراوه‌كانه‌وه ئامارى ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌ستكه‌وتووه كه له پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارده‌كه‌ن.
بەپێی ئه‌و ئاماره هه‌زار و 10 منداڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، 124 لە هەڵەبجە، 211 لە ئیدارەی گەرمیان و 121 منداڵی کارکەریش لە ئیدارەی راپەڕین، له‌سه‌رشه‌قامه‌كان هه‌ن.
ئاریان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تمه‌ندیان داناوه به‌ناوى ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافی منداڵ، بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر رووپێویكردنێك بكات بۆ ده‌ستخستنى ئامار له‌باره‌ى منداڵانى سه‌رشه‌قام له ته‌واوى هه‌رێمی كوردستاندا.
ده‌شڵێت “ئه‌و ئاماره كه بۆ منداڵانى سه‌رشه‌قامى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌یه هی ساڵى 2010 یه كه رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان ئه‌نجامى داوه”.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌وان بڕواى ته‌واویان به‌و ئاماره‌ى منداڵپارێز هه‌یه، به‌ڵام دهَڵێت “13 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ئامارانه تێده‌په‌ڕن و ئێستا ژماره‌ی ئه‌م منداڵانه جیاوازى هه‌یه”.
به قسه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار، ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ستبه‌كار بووه و ئێستا له سلێمانى كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى منداڵانى سه‌رشه‌قام ده‌كات.