پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
بانکەکان ئاگادارکرانەوە
پێنجشەممە موچەی لیواکانی پیادەی پێشمەرگە دابەشدەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە رۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
لە هەژماری فەڕمی خۆی، وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023، ئەوەی وتووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکان ئاگادارکرانەوە دەست بەدابەشکردنی موچە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، رێکارە دارایی و ژمێرییارییەکانی ئەنجام داوە و بە بانکەکانی وتووە، رۆژی پێنجشەممە 7.12.2023، موچەی مانگی 11.2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکەن.